
سکات بەسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بیر لە پلانێک دەکاتەوە بۆ ڕاگرتن و پشکنینی کەشتییە نەوت هەڵگرەکانی ئێران لە دەریادا بەپێی ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی، هاوکات وەزیری خەزێنەی ئەمریکاش ئێران ئاگادار دەکاتەوە بە داڕمانی ئابوورییەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ ئەو کێشە ئابوورییانەی ڕووی لە ئێران کردووە تا بێت سزاکانی سەر ئەو وڵاتەش لەلایەن ئەمریکاوە زیاد دەکات و باری ئابووری و ژیانی هاووڵاتییانی ئێرانیش بەرەو خراپتر دەڕوات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سکات بەسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا دەڵێت سزاکانی بەڕێوبەرایەتی دۆناڵد ترەمپ بە مەبەستی داڕمانی پیشەسازی نەوت و "داڕوخان"ـی ئابووری ئێران داڕێژراوە، هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش ڕایگەیاندووە وەزیری خەزێنەی واشنتن بە نیازە دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی ئێران ببڕێت و هەروەها گوتی ئەگەر ئێرانی بوومایە، هەر ئێستا هەموو پارەکەم لە تمەنەوە بۆ دراوێکی دیکە دەگۆڕی".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا، بەڕێوبەرایەتی دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی بەهێز سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت بۆ ئەوەی "زۆرترین کاریگەری دەستبەجێی هەبێت"، بەسێنت لە وتارێکدا لە یانەی ئابووری نیویۆرک، وتیشی دەمانەوێت کەرتی نەوتی ئێران و تواناکانی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان والێبکەین کە دابخرێن.
ئەمەش بزانە: ترەمپ کە لە ماوەی ئیدارەی پێشوویدا سیاسەتی "زۆرترین گوشار"ـی لە دژی ئێران جێبەجێکرد، مانگی ڕابردوو یاداشتێکی سەرۆکایەتیی بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو سیاسەتە واژۆکرد، بەڵام ڕایگەیاند هیوادارە پێویست بە جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە نەکات و ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی لەگەڵ تاران بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە ئاماژەدان بە نوێ نەکردنەوەی لێخۆشبوونی عێراق بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران، ڕایگەیاند کە واشنتن پێداچوونەوە بە هەموو لێخۆشبوونەکانی ئێستای سزاکان سەبارەت بە ئێران دەکات، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی "ئەو لێخۆشبوونەی ئێستای کارەبا لە 8ـی ئەم مانگەوە کۆتایی دێت و هیچ شتێکمان نییە بۆ ڕاگەیاندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە