
دیمەنی دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی فراوانی کردە سەر وێستگەکانی وزەی ئۆکراینا و سەرۆکی ئۆکراینا داوای ئاگربەستی بەپەلە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 2025-03-07، سوپای ڕووسیا هێرشێکی ئاسمانی فراوانی لە ڕێگەی 67 موشەک و 194 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ژمارەیەک وێستگەی وزە و سوتەمەنی ئۆکراینا ئەنجامدا، سەرۆکی ئۆکراینا داوای ئاگربەست و ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانیەکان لە ڕووسیا دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاندووە، لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە دەبێت سەرچاوەی سەرەکی ئەم جەنگە کە ڕووسیایە ڕابگیرێت و ناچار بکرێت بە ئاگربەست و ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانیەکان دژ بە خاک و هاوڵاتیانی ئۆکراینا.
زانیاریی زیاتر: هێزی ئاسمانی ئۆکراینا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا خستنەخوارەوەی 34 موشەک و 100 درۆنی لە کۆی 67 موشەک و 194 درۆنی ڕووسی کە لە هێرشەکەدا بەکارهێنراون ڕاگەیاندووە.
لە لایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفرۆمی سۆشیال تروس ڕایگەیاندووە، لەسەر بنەمای هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆسەر خاکی ئۆکراینا و لە پێناو ڕاگەیاندنی ئاگربەست، خوێندنەوە بۆ گەڕێکی نوێی سزاکان بۆ سەر بانکەکانی ڕووسیا و زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمەکانی ئەو وڵاتە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبا لە ئیسپانیا و پورتوگال کوژایەوە
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین ئاگربەستی کاتی و گشتگیر لەگەڵ ئۆکراینا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەوانەیە زێلینسکی دەستبەرداری کریمیا بێت
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕووسیا پشتڕاست دەکاتەوە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن