
بارانبارین لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینی 48 کاتژمیری داهاتووی کەشوهەوای بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 08- 03- 2025 ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان زیاترە بەراورد بە ناوچەکانى ترى هەرێمی کوردستان.
-خێراىی با، لەسەرخۆ – مامناوەند 10 – 20کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێریکدا. دەبێت .
-ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
-پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 – 4 پلەى سیلیزى نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
-مەوداى بینین 8 – 10 کیلۆمەتر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: هەر بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، سبەی یەکشەممە کەشوهەوا بەم شێوەیە دەبێت.
-ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ كات و شوێندا، لە كاتەكانی ئێوارە دا هەندێک جار باران بەشێوەی لێزمە دەبارێت.
-خێراى با، لەسەرخۆ - مامناوەند 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
-ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
-مەوداى بینین 6 – 8 کیلۆمەتر دەبێت .
-بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات