سەنتەرێکی تایبەتی ڕاهێنانەوەی دەروونی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش دەکرێتەوە
- کوردستان
- 8 ئازار

ساتی هێرشی داعش بۆ سەر کوردانی ئێزدی لە شنگال ئاوارەبوونی دەیان هەزار ئێزدی بۆ هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە شاری دهۆک سەنتەرێکی تایبەت بە پشتیووانیی کۆمەڵایەتی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئێزدییەکان، ئەو قوتابییانەی بە هۆی ڕفاندنیان لەلایەن داعشەوە لە خوێندن بێبەش ببوون، دەگەڕێنێتەوە بەر خوێندن و ئێستا لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان درێژە بە خوێندن دەدەن، بڕیارە سەنتەرێکی تایبەتیش بۆ ڕاهێنانەوەی دەروونی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەعید جەردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیریی لالش بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لەچوارچێوەی ئەو بەڵێنانەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە ئێزدییەکانی داوە، بڕیارە سەنتەرێکی تایبەت بە پشتیووانیی کۆمەڵایەتی و چارەسەریی دەروونی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش لە دهۆک بکرێتەوە، هەنگاوەکانیش بەمنزیکانە بۆ کردنەوەی سەنتەرەکە دەستپێدەکات".
زانیاریی زیاتر: کردنەوەی سەنتەرەکە لەسەر ئەوە ماوە، هەماهەنگی بکرێت کە سەنتەرەکە لە ناو شاری دهۆک و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی بکرێتەوە یان لە لالش بێت و لەلایەن بنکەی لالش لە شاریا سەرپەرشتی بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارەکانی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014، زیاتر لە پێنج هەزار کوردی ئێزدی شەهید کراون، لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017، چەکدارانی داعش زیاتر لە شەش هەزار و 400 کوردی ئێزدییان ڕفاندووە و لەو ژمارەیە، زیاتر لە سێ هەزار و 500 کەسیان ڕزگار کراون، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی زیاتر لە دوو هەزار و دوو کەس لە ڕفێنراوی ئێزدی نادیارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟