
کۆبوونەوەی سەرکردە شیعییەکان
ئاڤا نیوز
تا دێت شیعەکانی عێراق باریان زیاتر لاردەبێت و بەهۆی زیادبوونی فشارەکانی ئەمریکاش، ڕێککەوتوون گرووپەکانی مقاوەمە هەڵبوەشێننەوە و پەیکەربەندی حەشدی شەعبیش ڕێكبخەنەوە، پێدەچێت ئەندامەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆ تێکەڵ بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا زیاتر لە جارێک هۆشداری بە بەرپرسانی عێراق داوە تا گرووپەکانی مقاوەمە کۆنترۆڵ بکەن و لە چەک دایانبماڵن، بەوتەی عيزەت شابەندەر، كەسایەتی سیاسیی شیعە "ئەمریکا، عێراقی لە پێویستیی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبیش ئاگادار کردووەتەوە".
لێدوانی فەرمی: سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند:
- گرووپەکان هێزی دەرەوەی دەوڵەتن و چەکەکانیان کۆنترۆڵنەکراوە، بەڵام حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازییە لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دایە.
- حەشدی شەعبی پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە و دەکرێت ئەندامەکانی ببنە بەشێک لە وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆ.
- بوونی گرووپە چەکدارەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکار و گروپە تیرۆرستییەکان بووە، سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیانکردووەتەوە کە چیتر پاساوی بوونی ئەو گرووپانە نەماوە، چونکە دامەزراوە سەربازییەکانی وڵات توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکیان هەیە کە بۆ عێراق دێتە پێش.
- سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەنگن لەسەر ئەوەی نابێت گرووپی چەکداری لە دەرەوەی دەوڵەت هەبێت، سەرکردەی گرووپەکانیش ئامادەییان دەربڕیوە بێنە ناو دامەزراوە سەربازییەکان و حەشدی شەعبی.
- فشاری ئەمریکا بوونی هەیە، بەڵام ئەو وڵاتە نەچووەتە ناو وردەکارییەکان و تەنیا دەیەوێت گرووپەکان نەمێنن کە وەڵامی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان نادەنەوە و هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا، هاوکات ئەمریکا دەیەوێت ڕۆڵی ئەو گرووپانە کۆتایی پێبهێنێت بەهۆی ئەوەی لە ژێر کاریگەری ئێران دان و ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت