ئاڤا نیوز
لە گوندی تورجان سەر بە شاری سەقز 'مۆزخانەی تورجان' بۆ خستنەڕووی مێژووی ناوچەکە و ناساندنی کەسایەتیی و پاراستنی کولتووری کۆنی ناوچەکە کرایەوە.
وێنە گەورەکە: مۆزەخانەی ناودارانی تورجان ڕۆژی دووشەممە لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارێزگای سنە و بە هەوڵی سەید مارف سیادەت، کە یەکێکە لە کەسایەتییەکانی ناوچەی سەقز، کرایەوە.
زانیاریی زیاتر: لە مۆزەخانەکەدا، وێنە و یادەوەرییەکانی زانایان و پیاوە ماقوڵانی ناوچەی سەقز و بەتایبەتی تورجان، ئەوانەی کە لە ژیاندا نەماون و هەن، هەروەها لەگەڵ مێژوو و کولتووری ناوچەکە، پیشان دراوە.
لێدوانی فەرمی: سەید مارف سیادەت، دامەزرێنەری مۆزەخانەی تورجان دەڵێت: ئەو شوێنە مۆزەخانەکەی تێدا دروست کراوە، 300 ساڵ لەمەوبەر مزگەوتی تێدا دروست کراوە و سەردەمانێک شوێنی زانست بووە و لە کاتێکدا لە ئێران زانکۆ نەبووە، ئێرە لەگەڵ دارولعلمی میسر هاوئاست بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "سەدان مەلا و فەقێ لێرە لە دارولعلمی تورجان خوێندوویانە و بڕوانامەیان تێدا وەرگرتووە و مۆڵەتیان وەرگرتووە، دواتریش لە گوند و ناوچە جیاوازەکانی کوردەواری بڵاوبوونەتەوە".
ئەمەش بزانە: دامەزرێنەری مۆزەخانەکە دەشڵێت، باو و باپیری من لە هەورامان هاتوونەتە ناوچەی سەقز، بۆیە زۆرم پێمخۆش بوو ناوی ئەوان و کەسایەتییە گەورەکانی پێش ئەوانیش بپارێزم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
تەرمێكی نەناسراو لە ئاوی زێی گەورە دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر شۆفێرێكی تاكسی به فێڵ پاره له هاونیشتمانییان دهستێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز