
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای وەڵامەکەی وەزارەتی پەروەردە کە تایبەت بۆ بە پلەبەرزكردنەوە و بەگرێبەستكردنی وانەبێژان و نووسراوەکەی بەڕێوهبهرایهتیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، لە 50% پڕۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پەروەردەی کۆیە دەستیپێکردەوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانی دامەزراو و وانەبێژەوە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم لە قوتابخانەکانی 13 پەروەردە و دوو هه‌زار و 293 قوتابخانه‌ی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین و پەروەردەی کۆیە نەکراون، بەهۆی بایکۆتی 57 هەزار و 984 مامۆستا، چارەنووسی ده‌وامی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندنی 602 هه‌زار و 366 قوتابی دواخست.
لێدوانی فەرمی: خوێندن بە ڕێژەی 50% لە سنووری قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیپێکردووەتەوە و ڕۆژانی داهاتوو لە قوتابخانەکانی دیکەش خوێندن دەستپێدەکاتەوە" وای بە ئاڤا میدیا گوت.
" ئێمە قەرزاری هەڵويستی مامۆستا و فەرمانبەران و خۆراگڕييانين لەم قۆناغە داراييە سەختەدا" د. جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، وای گوت.
گۆشەیەکی دیکە: لە ڕێککەوتی 07-01-2024، وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بەگرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە، ڕایگەیاند پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی هەیە پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزرا و بەگوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی دەکرێن بەگرێبەست.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕۆژی 22-12-2023، ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پێنج داواكاری ئاراستەی حكومەتی هەرێمی کوردستان كرد بۆ شكاندنی بایكۆت.
پێنج داواكارییەكە بریتین لە:
● دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان
● دامەزراندنی فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژ
● دیاریكردنی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان
● پێدانی مووچە كە لە 30 ڕۆژ جارێک تێنەپەڕێت
● هەمواری یاسای بودجەی عێراقدا
کاریگەری و لێکەوتەکانی: بەڕێوهبهرایهتیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی نووسراوێکی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كانی "ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا، شارباژێڕ، قه‌ره‌داغ، سه‌یدسادق، دووكان، چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ربه‌ندیخان و پێنجوێن" کردبوو، تێیدا هاتووە کە ده‌وامی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كان و دواناوه‌ندییه‌كان و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و باخچه‌كانی منداڵان، له 09-01-2024 ده‌ستپێبکاتەوە.
شێوازی جێبەجێکردنەکە: ده‌وامی وه‌رزی یه‌كه‌م له 9-1 تا 4-3-2024 درێژ دەکرێتەوە، ڕۆژی 9-3 تا 19-3، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رز لەسەر 80 نمره ئه‌نجام ده‌درێن.
ده‌وامی وه‌رزی دووه‌میش له 24-3-2024 ده‌ستپێده‌كات، تا ڕۆژی پێنجشه‌ممە 16-5 درێژه‌یان ده‌بێت، له 19-5 تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م ده‌ستپێده‌كه‌ن و 30-5 کۆتایی دێت.
ژمارەرەکان وادەڵێن: لە سنووری 13 پەروەردە 602 هه‌زار و 366 قوتابی و57 هەزار و 984 مامۆستا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی کۆی هەیه.
لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 800 هەزار و 811 قوتابی هەیە؛ بەهۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان، ڕاپەڕین و پەروەردەی کۆیە، 602 هه‌زار و 366 قوتابی کە دەکاتە نزیکەی 33.45% کۆی قوتابییان دەوامیان نەکردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان