
ڕێککەوتنی نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' و حکومەتی نوێی سووریا کرد و پشتگیری وڵاتەکەی بۆ سووریایەکی یەگرتوو نیشان دا.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، یەکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانی سووریا ئامانجی سەرەکی ئیدارەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بوو، تا لە کۆتاییدا لە 2025-03-10، ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵی لە نێوان مەزڵوم عەبدی و شەڕع واژۆکرا کە هێزەکانی هەسەدە دەخاتە نێو هێزی بەرگری سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوی ئەمریکا ڕایگەیاند:
٠ ئەمریکا پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکات کە لەم دواییانەدا لە نێوان دەسەڵاتدارانی کاتی سووریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا ڕاگەیەندرا بۆ یەکخستنی باکووری ڕۆژهەڵات بۆ سوریایەکی یەکگرتوو.
٠ ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ گواستنەوەی سیاسی دووپات دەکاتەوە کە حوکمڕانی باوەڕپێکراو و دوور لە تایفەگەری وەک باشترین ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە ململانێی زیاتر نیشان دەدات.
٠ ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن دەسەڵاتە کاتیەکانەوە دراون، نیگەرانین لە توندوتیژییەکانی ئەم دواییە لە دژی کەمینەکان دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: فەرەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنەکە دەکات بەوەی کە کورد بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی بکات و مافەکانی زامن بکرێت.
هاوکات، پابەندبوونی خۆی بۆ هێنانە کایەی پڕۆسەیەکی ڕاگوزەریی سیاسی ئاشتیانە ڕادەگەیێنێت کە هەموو پێکهاتەکان لە خۆ بگرێت. ئەمەش لە پێناو بوونیادنانی سووریایەکی ئازاد و یەکگرتوو و سەقامگیر.
قووڵتر: ئیدارەی خۆسەری کورد کە هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' کۆنترۆڵیان کردووە ناوچەیەکی فراوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە، هەروەها دیارترین کێڵگە نەوتی و غازییەکانیش لەخۆدەگرێت، بەجۆرێک زۆرترین بەرهەمی سامانی سرووشتی سووریا لەو ناوچانەدا بەرهەمدەهێنرێن و بە ڕێککەوتنی کورد لەگەڵ حکومەتی ڕاگوزەری ئەو وڵاتە ئابووری سووریا دەبوژێنێتەوە و مافی کوردیش لە حکومەتی سووریا جێگیردەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە