
لۆگۆی دەستەی دەستپاکی عێراق
ئاڤا نیوز
لەسەر ساختەکردنی پسوولەی چاککردنەوەی کەلوپەلەکانی شارەوانی تکرتت، دەستەی دەستپاکی عێراق ژمارەیەک کارمەندی شارەوانی دەستگیرد دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دەستگیرکردنى 27 کارمەندى شارەوانى تکریت لەلایەن دەستەى دەستپاکى عێراق، دواى ئەوە دێت کە دەرکەوت پسوولەى چاککردنەوەى کەلوپەلەکانى شارەوانییان ساختە کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەى دەستپاکى عێراق، ڕایگەیاند، تیمێک لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەڵاحەدین پێکهێنراوە، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە سەلاحەدین، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و وردبینی لە هەزار و 650 پسوولە، توانراوە ژمارەیەکى زۆر پسوولەى ساختەى پاراستن و چاککردنەوەى ئامێرەکانى شارەوانى لە ساڵانى 2020 بۆ 2024، ئاشکرا بکەن.
زانیاریی زیاتر: پسوولەکان لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی کڕین و وەرگرتن و وردبینی و فرۆشگاکانەوە رێکخراون، بەوهۆیەوە 27 کارمەندى شارەوانى تکریت دەستگیرکراون.
ئەمەش بزانە: تیمەکە دوای بەستنەوەی زانیاری و تۆمارکردنی لێدوانی شایەتحاڵەکان، ڕوویان لە قایمقامیەتی بەغدا و کەرکوک کردووە، جگە لە قەزاکانی تکریت و سامەڕا، بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو پسوولەی کە گوایە لە لایەن دوکانەکانی ئەو قایمقامیەتانە دەرچووە، تۆمەتباران 211 پسوولەیان لە ساڵى 2020 و 280 پسوولەیان 2021 و 336 پسوولەیان لە ساڵى 2022 و 611 پسوولەیان لە ساڵى 2023 و 212 پسوولەیان لە ساڵی 2024، ساختە کردووە و پارەکەیان بۆ بەرژەوەندى خۆیان خەرجکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کارمەندانەی شارەوانى تکریت، بەپێى مادەى 340 لە یاساى سزادانى عێراق دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری خەلیفەی داعش لە عێراق کوژرا
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەغدایە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکاری ئەمنیی بۆ گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی کەمپی هۆل تەواو دەبێت