جۆرە ماددەیەك دەدۆزرێتەوە نە شلە، نە ڕەقە و نە گازی، وێنە: مایکرۆسۆفت
ئاڤا نیوز
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت جۆرە ماددەیەك دەدۆزێتەوە كە نە شلە، نە ڕەقە و نە گازی، دەگوترێت؛ چیپەكەی بۆ چارەسەری كێشە پیشەسازییەكان بەكاردەهێنرێت و توانای خۆچاككردنەوەی هەیە.
چیرۆكی سەرەكی: لەسەرەتای ئەم مانگەدا مایکرۆسۆفت پەردەی لەسەر چیپی کوانتەمی Majorana 1 لادا، کە مایکرۆپڕۆسێسەرێکە و تایبەتمەندییەکانی ماددەیەکی سەرسوڕهێنەر بەکاردەهێنێت کە پێی دەوترێت سوپەرکۆندێکتەری تۆپۆلۆژی. تەنۆلکە گەلێك بەرهەمدێنێت کە نە شلەن و نە ڕەقن، نە گازیشن، زاناکانیش ئەمە بە گەورەترین دۆزینەوەی سەدەی 21 دادەنێن.
بڵاوكراوەی فەرمی: ئەم کارە 17 ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە، مایکرۆسۆفت ئەم دۆخە نوێیەی ماددەی لە توێژینەوەیەکی ناوازەدا خستەڕوو کە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: پڕۆفیسۆر عەزیز بەرزنجی، مامۆستای زانکۆی سۆران و پسپۆڕی فیزیای كوانتەم لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، "بۆچوونم وایە؛ ئەوە تەنها دەستکەوتێکی زانستی نیە بەڵکو شۆڕشێکە لە بواری 'کوبیتە تۆپۆلۆژییەکان' كە چەمکێکی تەواو نوێیە لە کۆمپیوتەری کوانتەمدا ، گەرەنتیی سەقامگیریی زیاتر و هەڵەی کەمتر دەدات بە بەراورد بە کوبیتە تەقلیدییەکان."
زانیاریی زیاتر: ئەو پرۆفیسۆرە بۆچوونی وایە؛ زانیاری لە کوبیتە تۆپۆلۆژییەکان دەچێتە ئاستی وردی ئەتۆم یان تەنۆلکەکان، سەرەڕای کۆدکردنی 'تۆپۆلۆژی'ی ماددەکان. مەبەستیش لە تۆپۆلۆژی ڕێکخستنی پەیوەندی ماددەیە لە ئاستێکی زۆر ووردا، بە جۆرێك ئاستی گەرد و گەردیلەکانیش تێدەپەڕێنێت. ئەم ڕێبازە پشت بە ‘گەردیلەکانی ماجۆرانا’ دەبەستێت، کە وەك تەنۆلکەی ژێر ئەتۆمیی ناسراوە و کلیلی ئەم فۆرمە ناوازەیە و توانایەکی ڕادەبەدەری هەڵگرتنی زانیاری کوانتەمیان هەیە.
بۆچی گرنگە: مایکرۆسۆفت دەڵێت دەتوانرێت چیپەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشە پیشەسازییەکان بەکاربهێنرێت، وەک دیزاینکردنی کەرەستەی بیناسازی خۆچاککەرەوە و خێراکردنی پڕۆسەی دۆزینەوەی دەرمان و چەندین بواری پێشکەوتووی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات