
ڕەوا مەجید، سەرۆکی تۆڕەکە لە سوێد بە "ڕێوییە كوردەكە ناسراوە"
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزا بە سەر ڕێکخراوێکی تاوانکاریی دەسەپێنێت كە سەركردەی ڕێكخراوەكە کوردە و لە سوێد بە "ڕێوییە كوردەكە" ناسراوە.
وێنە گەورەكە: ڕێكخراوێكی تاوانكاری بە ناوی (تۆڕی فۆکسترۆت Foxtrot Network) لەلایەن ئەمریكاوە بە ڕێكخراوێكی مافیایی تاوانكاریی نێودەوڵەتی وەسف كراوە، بنكە سەرەكییەكەی لە سوێدە و كاری بەقاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر دەكات و لە قاچاخی چەكیش تێوەگڵاوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیێنراوێكدا جگە لەوەی فۆكسترۆت-ی بە ڕێكخراوێكی تاوانكاریی نێودەوڵەتی ناساندووە، هاوكات سزای تووندی بەسەر سەركردەی دیاری ئەو ڕێكخراوە بە ناوی ڕەوا مەجید سەپاندووە كە بە ڕێوییە كوردەكە ناسراوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: ڕێكخراوە سوێدیەكە بە ئەنجامدانی تاوانی تەقەکردن، گرێبەستی کوشتن و هێرشکردن بەشدار بووە لە زیادکردنی ڕێژەی تووندوتیژی لە وڵاتانی ئەسكەندەناڤیا و باکووری ئەوروپا.
هۆكارە زانراوەكان: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی ئەمریكا؛ ئێران ڕێکخراوەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و جووەکان لە ئەوروپا بەكارهێناوە، لەوانەش هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم لە کانوونی دووەمی 2024. هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە ڕەوا مەجید لەگەڵ وەزارەتی هەواڵگریی ئێران 'ئیتڵاعات' پەیوەندی و هاوکاری هەبووە کە ئەمریکا پێشتر چەندین جار ئەو وەزارەتەی سزا داوە.
لێكەوتەكان: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە پێکەوە بەردەوام دەبن لە سزادانی ئێران لەبەر "چالاکییە تێکدەرانەکانی"، ئەمەش وەک بەشێک لە هەڵمەتی ئەوپەڕی گوشاری ئیدارەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە سەر لەو نوێ گەڕاوەتەوە.
باكگراوند: ڕێكخراوی تاوانكاریی فۆكسترۆت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە (ئینتەرپوول) داوا کراوە. 'ڕەوا مەجید' سەرۆکی تۆڕەکە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردووەوە لە تورکیاوە بۆ ئێران ڕایکردووە، وەک لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە لەو کاتەی سەرقاڵی کارکردن بووە لە سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان دەستگیر کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت