
باڵەخانەی کرملن. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، ڕووسیا لیستی داواکارییەکانی پێشکەش بە ئەمریکا کردووە بۆ ڕازیبوون لەسەر ڕێککەوتن و کۆتاییهێنان بەشەڕ لەگەڵ ئۆکراینا.
وێنە گەورەکە: ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە شەری نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و تائێستاش بە سەدان کەس لە هەردوولا کوژراون، بەشێکی زۆری دانیشتووانی ناوچەکانی شەڕیش ئاوارە بوونە و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، ''بەرپرسانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا باسیان لە مەرجەکان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نییە کە داواکارییەکانی ڕووسیا چین''
کاریگەری و لێکەوتەکان: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، چاوەڕێی بڕیاری ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا دەکات لەبارەی ڕازیبوون بە ئاگربەست، هاوکات هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەکات لەئەگەری ڕازینەبوونی بەم ڕێککەوتنە، هیواخوازە پێویست بەم سزایانە نەکات
ئەوەی لەباەیەوە دەگوترێت: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملن، لەبارەی ڕێککەوتنەکە وتی، پێویستە پەلە لە وەڵامدانەوەی پێشنیازی واشنتن نەکەین.
قووڵتر: ئەوەی باسکراوە، هەندێک لە مەرجەکان هاوشێوەی هەڵوێستی ڕوونی ڕووسیان کە هەمیشە بەرامبەر بە ئۆکراینا دەریبڕییووە، وەک هۆکاری بنەڕەتی شەڕ وەسفی کردووە، لەوانەش وەرنەگرتنی کیێڤ لە ناتۆ، ڕێککەوتنێک بۆ جێگیرنەکردنی هێزی بیانی لە ئۆکراینا، ئەمەش لەکاتێکدایە مۆسکۆ داوای لە ئەمریکا و ناتۆ کردووە، ئەمانە چارەسەر بکەن.
باکگراوند: گەڕی یەکەمی دانوستان لەنێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئۆکراینا لە 2025-03-11، لە سعوودیە بەڕێوەچوو، دواجار کێیڤ بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 30 ڕۆژ ڕازیبوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت