
کارمەندێکی بانک لەکاتی ڕاییکردنی کاری خانەنشینان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
خانەنشینانی نوێ مامەڵەی وەرگرتنی 12 مووچەکە دەکەن و هەموویان لە لیستێکدا کۆدەکرێنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پارێزگاکانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی دەنێردرێت دوای وردبینی و پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانە سەدان خانەنشین کە تەمەنیان سەرووی 60 ساڵییە مامەڵەی دەستلەکارهەڵگرتن لەفەرمانگەکانیان و خانەنشین بوونیان دەکەن، لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق لیستی ئەو خانەنشینانە جیادەکرێتەوە کە 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 مامەڵە بۆ مووچەی مانگی سێ لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پارێزگاکان جیاکراونەتەوە ڕەوانەی خانەنشینی گشتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت، دوای پێداچوونەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.
ئەوەی پێیوستە بیزانیت: سەرجەم ئەو خانەنشینانەی لە 2025-01-01 خانەنشین بوون، خزمەتیان زیاترە لە 25 ساڵ و 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، شەش مووچە بە مووچەی بنەڕەتی لەو دامەزراوەیە وەردەگرن کە خزمەتی وەزیفیان تێیداکردووە، 12 مووچەی دیکەیان تەواو لەلایەن بەغداوە بۆیان دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت