
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
کۆشکی کرێملن ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی سەبارەت بە پێشنیازی واشنتن بۆ ئاگربەست لە ئۆکراینا ناردووە و تێیدا گەشبینی خۆی دەربڕیوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا داوای ئاگربەستی دەستبەجێی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینای کرد و فشارێکی زۆری خستە سەر ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، کە دواجار ڕۆژی سێشەممە ڕازی بوو بۆ وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، بە مەرجێک ڕووسیاش پابەند بێت.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، پێویستە ڤلادیمێر پوتن ، ژیانی هەزاران سەربازی ئۆکراینا بپارێزێت لەو بەرەیەدا، کە سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوی، گوتیشی، گفتوگۆیەکی زۆر باش و بەرهەمداریان لەگەڵ پوتن هەبووە، هاوکات دەرفەتی گەورە هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە ترسناک و خوێناوییە.
٠ دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملن پشتڕاستی کردەوە، سەرۆکی ڕووسیا لەڕێگەی ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامی زیاتری بە دۆناڵد ترەمپ گەیاندووە و پێی وتووە بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕ گەشبینە، هەر کاتێک پەیامەکان گەیشتنە سەرۆکی ئەمریکا، ئەو کات پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ڤلۆدیمێر پوتن و دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دەدەن.
٠ ئاندرێ سیبیها، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، دەبینین ڕووسیا دەیەوێت بەردەوام بێت لە دەستدرێژیەکانی و درێژەدان بە شەڕەکە، لە کاتێکدا ئۆکراینا بە ڕوونی بەڵێی بۆ ئاگربەست داوە.
زانیاریی زیاتر: پێدەچێت سەرۆکی ڕووسیا کاتی بوێت، لەکاتێکدا هێزەکانی لە پێشڕەوی کردن بەردەوامن و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو ناوچانەیان لە ناوچەی کورسکی ڕووسیا کۆنتڕۆڵکردەوە، کە لە هاوینی ساڵی پارەوە لەلایەن ئۆکراینا کۆنتڕۆڵکرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت مۆسکۆ بە زووترین کات شەڕەکان ڕابگرێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی نزیکبوونەوەی لەگەڵ مۆسکۆ، کیێڤ و ئەوروپای توڕە کرد.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبا لە ئیسپانیا و پورتوگال کوژایەوە
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین ئاگربەستی کاتی و گشتگیر لەگەڵ ئۆکراینا ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەوانەیە زێلینسکی دەستبەرداری کریمیا بێت
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور ناردنی هێزی سەربازی بۆ ڕووسیا پشتڕاست دەکاتەوە
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن