
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ئەمریكا لە ئۆپەراسیۆنی كوشتنی جێگری خەلیفەی داعش، بەتایبەت ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دێنێت و دەڵێت: "بەهەماهەنگی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق كوشتوومانە."
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 13-3-2025، هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا 'سێنتكۆم' لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشدا، عەبدوڵڵا مەكی موسڵیح رەفیعی ناسراو بە (ئەبوو خەدیجە) جێگری خەلیفەی داعشی كوشت، بە نادیدەگرتنی ڕۆڵی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەم ئەركە هاوبەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستانی نیگەران كردووە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ئەژماری تایبەتی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند، "جەنگاوەرانمان سەركردەی هەڵاتووی داعش و ئەندامێكی دیكەی ڕێكخراوەكەیان، بەهەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان كوشتووە، ئاشتی و سەقامگیری لەڕێگەی هێزەوە دەستەبەر دەبێت."
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی کوشتنی جێگری خەلیفەی داعش ڕایگەیاند، كوژرانی ئەبو خەدیجە؛ دوای چەندین ساڵ بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری بووە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەڵام بەداخەوە لە ڕاگەیێنراوی سەرۆكوەزیرانی فیدڕاڵیدا، هیچ ئاماژەیەك بە ڕۆڵی سەرەكیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان نەدراوە.
لەلایەكی دیكەوە: سێنتكۆم ساتەوەختی جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی كوشتنی جێگری خەلیفەی داعشی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە لەڕێگەی بەراوردكردنی دی ئێن ئەی كەسی كوژراو، توانراوە ناسنامەكەی ئاشكرا بكرێت، باسی لەوەشكردووە لەڕابردوودا چەند جار بەشێوەیەكی سەرسووڕهێنەر لە كوشتن ڕزگاری بووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە