عێراق لە ژمارەی دارخورمادا یەکەمی جیهانە؛ کام جۆری خورمای بەناوبانگترینە؟

شەیری بکە لە:
عێراق لە ژمارەی دارخورمادا یەکەمی جیهانە؛ کام جۆری خورمای بەناوبانگترینە؟

دیمەنی دار خورماکانی عێراق. وێنە - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

لە مانگی ڕەمەزاندا خواستی هاووڵاتیان بۆ خورما بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، عێراقیش لە ئاستی جیهاندا زۆرترین ژمارەی دارخورمای هەیە و ساڵانە زیاتر لە 700 هەزار تۆنی لێ هەناردە دەکات.

وێنە گەورەکە: هەرچەندە عێراق یەکەمی جیهانە لە ژمارەی دارخورمادا، بەڵام لە بەرهەمهێنانی خورمادا دوای هەریەکە لە میسر، سعودیە و جەزائیر پلەی چوارەمی گرتووە.

لێدوانی فەرمی: میساق عەبدولحوسێن، بریکاری هونەری وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا لە وڵاتدا زیاتر لە 22 ملیۆن دارخورما هەیە و پلانیش هەیە لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەکە بۆ 30 ملیۆن دارخورما زیاد بکرێت.

ژمارەکان وا دەڵێن: ڕێزبەندی وڵاتانی جیهان لە ڕووی بوونی ژمارەی دارخورماوە بەم شێوازەیە: عێراق پلەی یەکەمە و 22 ملیۆن دارخورمای هەیە، ئێران 21 ملیۆن، سعودییە 12 ملیۆن، جەزائیر 9 ملیۆن، میسر و لیبیا هەر کامێکیان حەوت ملیۆن.

زانیاریی زیاتر: عێراق ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 800 هەزار تۆن خورمای بەرهەمهێناوە، لەو ژمارەیەش 700 هەزار تۆنی لێ هەناردە کردووە، خورمای برێم و بەرحی و قەرنفلیش سێ ناسراوترین جۆری خورمای عێراقیین و لە بازارەکانی هەرێمی کوردستانیش خواستێکی زۆریان لەسەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: