
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێت، خزمەتێکی شایستەی هەڵەبجەییەکان و قوربانییانی دیکەی جینۆسایدی گەلی کوردستان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە سی و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هاتووە: لە ساڵوەگەڕی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری، ئەمڕۆ بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی ئەم کۆمەڵکوژییەی ڕژێمی پێشووی عێراق دەکەینەوە و هەمیشە لە یادمانن.
-پێزانینی زۆرمان بۆ قوربانیدانەکانی خەڵکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری هەڵەبجە، بە تایبەتی بریندارانی کارەساتەکە و کەسوکاری سەربەزری شەهیدان هەیە.
-هەرچەندە بەشێک لە بەرپرسیار و ئەنجامدەرانی سەرەکیی ئەم تاوانە، بە سزای خۆیان گەیشتن، بەڵام سەرەڕای تیپەڕبوونی 37 ساڵ بەسەر ئەم کارەساتە مەزنە، هێشتا زام و برینەکانی ئەم تاوانە ساڕێژ نەبوون.
- ئەرکی هەموومانە، کار لەپێناو زیاتر ناساندنی جینۆسایدی هەڵەبجە و ئەنفال و هەموو تاوانەکانی دی، کە بەرانبەر گەلی کوردستان کران، بکەین و خزمەتێکی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان و قوربانییانی ئەم تاوانانە بکەین.
-حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئەرکی سەرەکیی خۆی دەزانێت کە خزمەتێکی شایستەی هەڵەبجەییەکان و قوربانییانی دیکەی جینۆسایدی گەلی کوردستان بکات.
-لە ساڵانی ڕابردووشدا، چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لەبوارە جۆراوجۆرەکاندا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامداوە، بەڵام دەشزانین هەڵەبجە پێویستی بە خزمەتی زیاتر هەیە، لەم ڕووەوە، دانیشتووانی بەڕێز و قوربانیدەری پارێزگەی هەڵەبجە دڵنیا دەکەینەوە کە لە داهاتووشدا زیاتر و باشتر خزمەتی ئەو ناوچەیە دەکەین.
-ئەوەی جێی داخە، حکومەتی فیدراڵ تائێستا، بەرپرسیاریێتیی دەستووری و یاسایی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، شەهیدانی هەڵەبجە و ئەنفالکراوان جێبەجێ نەکردووە.
-تەنانەت تائێستاش، ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند نەکردووە.
- داوا دەکەین چیتر کەمتەرخەمی بەرانبەر قوربانیدانەکانی هەڵەبجە نەکرێت و بەشێوەیەکی شایستە، قەرەبووبکرێنەوە و بەپارێزگابوونەکەشی لە زووترین کاتدا پەسەند بکرێت.
-سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان.
باکگراوند: لە کۆتاییەکانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق – ئێران، لە 16/3/1988 هەڵەبجە كەوتە بەر شاڵاوی کیمیابارانکردنی ڕژێمی بەعس، کە بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە پێنج هەزار کەس و برینداربوونی زیاتر لە 10 هەزار کەسی دیکە و ئاوارەبوونی تەواوی خەڵکی شارەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: پێشێلکردنی سەروەریی ئاسمانی عێراق بەردەوامە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی ئێرانی ڕاگەیاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە ئیستەنبووڵ تاوتوێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە مووشەکێک ئیسرائیل دەتۆقێنێت؛ لە ئاسمان دەبێتە 30 مووشەک
16 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا دەگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی گەڕانەوەی زیاتر لە 13 هەزار کەسی هەرێمی کوردستان چارەسەر کرا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق چەند حەشارگەیەکی داعش لە باشووری کەرکووک لەناو دەبات
- کوردستان
- 20 حوزەیران
%75ی سایلۆ تازەكەی هەڵەبجە تەواو بووە
- هەواڵ
- 19 حوزەیران
درۆنێک لە نزیک کۆیە دەکەوێتە خوارەوە