
ئاڵای وڵاتی پۆڵەندا
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی 37ـین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بە ڕێزەوە یادی قوربانییانی ئەو ڕووداوە دەکەنەوە کە تائێستاش زامەکانی بە سیمای خەڵکی شارەکەوە ماون و ساڕێژ نەبوون.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچووی عێراق تێپەڕدەبێت، بەو بۆنەیەوە دەیان کەسایەتیی ناوخۆیی و جیهانی بەیاننامەی فەرمیان لەبارەی ئەو کارەساتەوە بڵاوکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزخانەی پۆڵەندا لە عێراق ڕایگەیاند: "37 ساڵ لەمەوبەر، لە ئەنجامی کیمیابارانێکی دڕندانەدا لە هەڵەبجە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ یادی قوربانییەکان دەکەینەوە و ڕێز و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ ڕزگاربووان دەردەبڕین، کە تا ئێستاش ڕووداوەکە بۆ ڕزگاربووان دیمەنێکی ڕاستەقینەیە و ڕۆژانە دێتەوە بەرچاویان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ یەکەم جار لە 37 ساڵی ڕابردوودا، ئەمڕۆ حکومەتی عێراق بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی هەڵەبجە پشووی فەرمیی لە دامودەزگاکانی حکومەت ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی لافاو لە هیندستان و پاکستان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگەی نێوان سۆران و خەلیفان بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران كرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگەی نێوان سۆران و خەلیفان بەڕووی هاتووچۆی شۆفێران كرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەدەچێت