ئاڤا نیوز
ڕۆژانە لە هەولێر زیاتر لە 650 تۆن خواردن لەگەڵ زبڵ و پاشماوەی ماڵان فڕێ دەدرێت.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر، هەر سێ مانگ جارێک داتا لەبارەی زبڵی هەولێر کۆدەکاتەوە. لەم سێ مانگەی ڕابردوودا داتایان کۆکردوەتەوە، دەرکەوتووە بەشێکی بەرچاوی ئەو زبڵەی کۆدەکرێتەوە پاشماوەی خواردنە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێر دەڵێت:
- لە هەر شەش شارەوانییەکەی هەولێر بە تێکڕا ڕۆژانە 2085 تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە.
- لەو داتایانەی کۆیدەکەینەوە و تێبینیمان کردووە 31.5%ـی زبڵی هەولێر پاشماوەی خواردنە، واتە ئەو خواردنەی لە ماڵان دەمێنێتەوە و دواتر دەخرێتە ناو زبڵدانەکە. ئەم ڕێژەیە دەکاتە زیاتر لە 650 تۆنی ڕۆژانە.
- شاری هەولێر دابەشی سەر شەش شارەوانی دەبێت، هەموو هەفتەیەک لەڕێگەی 600 ئۆتۆمبێلی زبڵ کۆکەرەوە، زبڵ و خاشاکی ماڵان کۆدەکرێتەوە دواتر دەبرێن بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵە و لەوێ لە پرۆسەیەکدا ژێرخاک دەنرێن.
- لە هەولێر ڕۆژانی شەممە پاشماوەی زبڵ و خاشاک لە هەموو ڕۆژەکان زیاترە، لەو ڕۆژەدا 2626 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆدەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات