مەحموود مەشهەدانی - گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی یاسایەکی تایبەت بە خانەنشینی حەشدی شەعبی، پەرلەمانتارانی شیعە چەند هەفتەیەکە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانیان کردووە و کۆبوونەوەکانیان پەکخستووە، لەبەرامبەردا سەرۆکی پەرلەمان هەڕەشەی ڕاگرتنی مووچەکانیان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی عێراق شەش هەفتەیە هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە، دوایین کۆبوونەوەی ڕۆژی 2ی شوبات بوو کە تیایدا هەمواری یاسای بودجەی بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەسەندکرد، بەشێک لە پەرلەمانتارانی شیعە بەهۆی ئەوەی پڕۆژەیاسای خزمەت و خانەنشینی حەشدی شەعبی لە بەرنامەی کاردا نییە، شەش هەفتەیە نایەنە کۆبوونەوەکان و بەوەش نیسابی یاسایی بۆ دانیشتن نەبووە، بەشێکی دیکەی پەرلەمانتارانیش دەڵێن، بەو ڕەمەزانە توانای بەشدارییکردنیان لە کۆبوونەوەکاندا نییە و ناچنە پەرلەمان.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ڕایگەیاند،
- بەهۆی پەککەوتنی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە، بیر لەوە دەکاتەوە مووچەی سەرۆکایەتیی و هەموو پەرلەمانتاران ڕابگرێت، پرسیاری ئەوەشی کرد کە "ئەگەر پەرلەمانتاران کار نەکەن، بۆچی دەبێت مووچە وەربگرن؟".
- کار دەکات بۆ ئەوەی مەرجەعییەتی شیعە و ئەنجوومەنی فتوا و زانایانی سوننە، فەتوایەک دەربکەن و مووچەی پەرلەمانتاران بە حەرام لە قەڵەم بدەن ئەگەر هیچ کارێک نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات