لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا: جموجۆڵەکانی داعش زیادیکردووە
- جیهان
- 19 ئازار

پاوڵۆ بینیرۆ، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا دەڵێت، جموجۆڵەکانی داعش زیادیکردووە، جەختیش دەکاتەوە کە بەردەوامی گرژییەکانی سووریا فراوانبوونی زیاتری ململانێکانی لە ئاستی ناوچەکەدا لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە سووریا و لەگەڵ بەردەوامی گرژییەکان لە ناوخۆی وڵاتەکەدا، مەترسی سەرهەڵدانەوە و خۆڕێکخستنەوەی داعش زیاتر بووە، بۆیەش لە دوای ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و وەزارەتی بەرگری سووریادا بڕیاردراوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دژی داعش دەستپێبکرێت.
لێدوانی فەرمی: پاوڵۆ بینیرۆ، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا لە میانەی وتەیەکدا کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەکانی مافەکانی مرۆڤ لە جنێڤ پێشکەشی کرد وتی:
٠ تائێستاش هەزاران ئەندامی داعش لە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەستبەسەرن.
٠ هانی وڵاتان دەدەین ئەندامەکانی داعش وەربگرنەوە و دادگاییان بکەن.
٠ بەردەوامی گرژییەکانی سووریا بۆ فراوانبوونی ململانێکانی ناوچەکە زەنگی ئاگادار کردنەوەن، بۆ ئەوەش دەبێت شەڕ ڕابگرێت، چەک لەدەستی گرووپەکان دەربهێنرێت، ئاسایشی گشتی پارێزراوبێت و هێزە بیانییەکان لەو وڵاتە بچنە دەرەوە.
٠ حکومەتی نوێی سووریا کار بۆ بوونیادنانەوەی متمانە بکات و ڕێز لە هەمەڕەنگی کۆمەڵگای سووریا بگرێت.
٠ سزاکان هەڵبگیرێن و دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا دەستپێبکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە