
ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
سەرەڕای دەستگیركردنی خۆی، بە فەرمانی دادوەر دەست بەسەر كۆمپانیاكەی ئەكرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆكی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵدا گیرا.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای پارشێو، ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی گەندەڵیکردن و پشتیوانیکردنی لە تیرۆر دەستگیر کرا، لە گەڵیشیدا 106 کەسی دیکە کە سەرۆک شارەوانیی شیشلی و چەند هونەرمەندێک و ئەندامانی جەهەپەی تێدایە، دەستبەسەر کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵ بڵاوی كردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە فەرمانی دادوەر و لەسەر داواكاریی نووسینگەی داواکاری گشتی، کۆمپانیای هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازیی بیناسازی ئیمامئۆغڵو کە ئەكرەم ئیمامئۆغڵو خاوەندارێتی دەكات دەستی بەسەردا گیرا.
لەلایەكی دیكەوە: لە كاردانەوەی دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغلو، دەم پارتی بە كودەتای ناوبرد و هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەكەیشی بە پەڵەیەکی ڕەشی دیموکراسیی توركیا وەسف كرد. هاوكات ڕووداوی دەستگیرکردنی ئیمامئۆغلو و ئەندامانی جەهەپە، کاردانەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە، دۆخی تورکیا بەتایبەت ئیستەنبووڵ بەتەواوی گرژی تێکەوتووە، بەشێکی زۆری شەقامەکانی ئیستەنبووڵ و میترۆی ئیستەنبووڵ بۆ چەند كاتژمێرێك داخران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەزار و 373 فەلەستینی لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتیدا کوشتووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی نوێی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێنرانەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زریانی تۆز و خۆڵ لە سووریاوە ڕوو لە بەشێکی عێراق دەکات