بۆ چاودێریکردنی پێشهاتەکانی سووریا شانەی قەیرانی ئەمنیی نیشتمانیی لە عێراق پێکدەهێنرێت
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ وەزیری بەرگری بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆککوەزیران. وێنە؛ ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق شانەی قەیرانی ئەمنیی نیشتمانیی پێکدەهێنرێت، ئەرکی شانەکە چاودێریکردنی پێشهاتەکانی سووریا و پەرەپێدانی میکانیزمەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پێشهاتانە کە ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات مسۆگەر بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە: پێکهێنانی ئەم شانەیە لەژێر ڕۆشنایی ئەو قەیرانە ئەمنییەدا هات کە بارودۆخەکە بەسەر سنووری عێراق و سوریادا سەپاندوویەتی، ئەمە جگە لە بوونی گرووپە چەکدارەکان کە کۆنتڕۆڵی هەندێک لە شارەکانی نزیک ئەو سنوورە دەکەن، ئەمەش پێویستی بە وەڵامدانەوەی ئەمنی ڕێکخراو هەیە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەرچاوەکە ئەندامانی شانەکە بریتین لە سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە، حەمید شەتری، سەرۆکی هەواڵگری، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، یاسین حوجەیمی، بەرپرسی کاروباری عێراق لە دیمەشق. شانەکە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، پێکهێنانی شانەکە لە وەڵامی چەند هۆکارێکدا بووە، دیارترینیان سنووری هاوبەشی نێوان عێراق و سووریا کە زیاتر لە 600 کیلۆمەترە، هاوکات ئەگەری هەڕەشە ئەمنییەکان لەوانە کۆچی نایاسایی و قاچاخچێتی.
مەترسییە پێشبینكراوەكان: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا لەبەردەم ململانێی نێوخۆیی ئاڵۆزدان، وەک ململانێی سوننە و شیعە لە عێراق و قەیرانی ناوخۆی سووریا، ئەمەش دەرگا بەڕووی دەستوەردانی دەرەکی و قۆستنەوەی ئەو بارودۆخانە دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی هەژموونی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، ئەسعەد شەیبانی، کە لە 14ـی ئازاردا سەردانی بەغدای کردبوو، تاوتوێی ئاستەنگە ئەمنییە هاوبەشەکانیان کرد، لەسەرووی هەموویانەوە جموجۆڵەکانی داعش لەنێوان هەردوو وڵات. فوئاد حوسێن دووپاتیکردەوە کە ژووری ئۆپەراسیۆنی "پێنج کەسی" کە لە کۆنفرانسی عەممان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپەکە ڕێککەوتن لەسەری کراوە، بەم زووانە ڕۆشنایی بەخۆیەوە دەبینێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جارێکی دیکە حووسییەکان بۆردوومان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پایتەختی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس شەوێکی تایبەتی بەڕێکرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی هەینی یەکەم ڕۆژی "لەنگەری بەهارە"
12 کاتژمێر لەمەوپێش
بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی جیاوازترین كەرنەڤاڵ لە پایتەختی نەورۆز بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵی چوالەکانی ئاگری جوانییەکی تایبەتیان بە ناوچەکە بەخشیوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە کەسێک کە خۆی بە پزیشک ناساندووە دەستگیر دەکرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڤارێکی ئەمریکی: هێزێکی حەشدی شەعبی بەرەو یەمەن جووڵەیان پێدەکرێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پێکهێنانی شانەیەکی قەیرانی ئەمنی ڕەتدەکاتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لەبەسرە شەقامێک دادەخەن و شین دەگێڕن
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
یەدەگی دراوی بیانی عێراق دادەبەزێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق بە سەردانێکی لە ناکاو لە یەمەنە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بەزمانی کوردی پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات