
ئاڤا نیوز
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق داوا لە حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دەكات، مەرجی تەمەن لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ لەبەرچاوبگرێت و ڕێگە بە تەنها 7%ـی ئەو كەسانە بدات كە تەمەنیان سەرووی حەفتا ساڵە فەریزەی حەج بكەن.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی فەرمیی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی كە وێنەیەكی بۆ ئاڤا میدیا ڕەوانەكراوە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان كراوە، تێیدا ئاماژە بە ڕێنماییەكانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دراوە و داوا دەكات مەرجی تەمەن لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ بەسەر حاجیان جێبەجێ بكات؛ بەجۆرێك ئەو حاجیانەی تەمەنیان سەرووی حەفتا ساڵە، تەنها 7%ـیان ڕێگەیان پێدەدرێت لەكۆی گشتیی حاجیانی عێراق، گەشت بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێراق داوا له حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات كه لە ماوەیەكی دیاریكراودا ڕێنماییەكانی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە جێبەجێ بكەن و تاوەكو 27-3-2025، ڕێكارەكان تەواو بكەن.
زانیاریی زیاتر: پشكی دیاریكراو بۆ هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2025 بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان سەرووی حەفتا ساڵییە، 358 كەس دیاریكراوە و ژمارەی زیاتر لەوە، دواخستنی ناچارییان بۆ دەكرێت بۆ مەوسمی حەجی ساڵی 2026.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای پێگه‌یشتنی ئه‌و نووسراوه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره (شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی) و به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانیی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره و لێپرسراوی سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌ك لەپێناو جێبەجێكردنی ڕێنماییه‌كانی سعودیه لەلایەك و ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاووڵاتییان لەلایەكی دیكەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جارێکی دیکە حووسییەکان بۆردوومان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پایتەختی نەورۆز بە ئامادەبوونی هەزاران کەس شەوێکی تایبەتی بەڕێکرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی هەینی یەکەم ڕۆژی "لەنگەری بەهارە"
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی جیاوازترین كەرنەڤاڵ لە پایتەختی نەورۆز بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵی چوالەکانی ئاگری جوانییەکی تایبەتیان بە ناوچەکە بەخشیوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە کەسێک کە خۆی بە پزیشک ناساندووە دەستگیر دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی پیرۆزبایی لە گەلی کورد دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 14 تیم چاودێری ڕۆژانی پشووی نەورۆز دەکەن