
ژمارەیەک سەربازی سوپای سوودان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان سەریهەڵدایەوە، شەڕ و پێکدادان دەگاتە دەوروبەری کۆشکی سەرۆکایەتی لەخەرتوومی پایتەخت و دەنگی پێکدادان لەهەموو گۆشەیەکی ئەو شارە دەبیسترێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەڕی چەکداری لە سوودان لە مانگی نیسانی 2023ـەوە لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، بەپێی ڕاپۆرتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجامی ئەو شەڕە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 14 ملیۆن کەسی دیکەش ئاوارەبوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، سوپای سوودان بەتەواوی دەستی بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەدا گرتووە، کە لە دەسپێکی سەرهەڵدانی شەڕ لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرا دابوو.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی چڕی پێکدادانەکانی نێوان هەردوو بەرە تاوەکو ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە، بەڵام میدیاکانی میسر ئاشکرایان کردووە، بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ناوچەکانی کەراری و ئۆمبادا لە ئۆمدورمان، هەشت کەس کوژراون و برینداربوون.
ئەمەش بزانە: هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هەزاران ئەندامی هەیە، لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی سووداندا بەمەبەستی ڕووبەڕووبونەوە لە یاخیبووانی دارفۆر، پاراستنی سنوورەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشی لەسەر دامەزرا.
قوڵتر: فەرماندەی سوپای سوودان، جەنەراڵ عەبدولفەتاح بوورهان سوورە لەسەر ئەوەی پێکهاتەی ئێستای هێزەکانی پشتیوانی خێرا تێکەڵ بەسوپا بکرێنەوە، لەبەرامبەردا هێزەکانی پشتیوانی خێرا، پێداگرن لەوەی کەدەبێت وڵات لەچنگی عەسکەرتارییەت دەربازبێت و ئیدارەیەکی تەواو شارستانی دامەزرێت.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئێران: ئیسرائیل سەقامگیری ناوچەکەی تێکداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هۆشدارییەک بە هاووڵاتییانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ ئیسرائیل: دیپلۆماسی باشترین چارەسەرە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا: نابێت ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی هەبێت
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیهود باراک: ئیسرائیل بەتەنیا ناتوانێت ئێران لەناو ببات