
ترەمپ و بایدن- AP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کاردانەوەی بەرامبەر بە وتاری ساڵانەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، نیشان دا و ڕەخنەی توندی لێگرت.
وێنە گەورەکە: لە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا بەربژێرەکان بەردەوام دیبەیت دەکەن و ڕەخنەی تووند ئاراستەی یەکدی دەکەن، ترەمپیش زیادبوونی چالاکییەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خاڵی لاوازی بایدن نیشان دەدات.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ ڕایگەیاند: بایدن ئێرانی دەوڵەمەند کرد و هۆکاری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەر ئەمەیە. لە سەردەمی مندا ئێران مایەپووچ بوو. هۆکاری ئەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەتەقینەوەدایە بایدنە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بایدن لە وتاری ساڵانەیدا تەنیا یەکجار ئاماژەی بە ئێران کرد، ئەویش ئەوە بوو کە گوتی "هێنانە ئارای سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوستە بە نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەی کە سەرچاوەکەیان کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بابەتی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە بەشێک بووە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا. ڕۆژی پێنجی نۆڤەمبەری 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە