
ئاڤا دیجیتاڵ
هاووڵاتییانی نۆ ویلایەتی سوودان ڕووبەڕووی مەترسیی تووشبوون بە سکچوونی تووندی نەخۆشیی "کۆلێرا" بوونەتەوە، بەهۆیەوە 351 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانیش لە نەخۆشخانە خەوێنراون.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا لە زامبیا، سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هەزارانی دیکەش لە نەخۆشخانە خەوێنراون، فراوانبوونی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا کوشندەیە، بەهۆی تێکچوونی کەرتی تەندروستیی وڵاتەکەیە، کە نیگەرانیی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانەی چارەسەری نەخۆشییەکەیان بۆ دەکرێت، لەبەردەم دەرگای سەنتەری چارەسەری پزیشکییەکەی ناو یاریگەی شاری لوکاسی پایتەختی زامبیا، چاوەڕێی هەواڵی کەسوکارەکانیان دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن لە ژیاندا ماون یان نا.
لێدوانە فەرمییەکان: سیلڤیا ماسێبۆ، وەزیری تەندروستیی سوودان، دوای ئەوەی سەردانی ئەو سەنتەرە پزیشکییەی کرد کە نەخۆشەکانی تێدا خەوێنراوە، هاوخەمی خۆی بۆ ئەو کەسانە دەربڕی کە زیانیان بەرکەوتووە و گوتی: نابێت کەسوکاری ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشیی کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە، بەشداری پرسە بن، ئەمەش بەمەبەستی دروستنەبوونی قەرەباڵغی.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکارێکی گواستنەوەی پەتاکە ئاو و خۆراکی پیسبووە؛ توێژینەوەکان دەریانخستووە، ئەو پەتایە بەهۆی پیسبوونی ئاوی ژێرزەوییەوە دروست بووە، گۆڕانی کەشوهەوا و بارانبارینی زۆر وایکردووە لە ناوچە هەژارنشینەکانی ئەفریقیا ئەو ئاوەی خەڵک ڕۆژانە بەکاری دەهێنن بۆ خواردنەوە پیس ببێت. لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە پەتایە زیاتر لە ناوچە هەژارنشین و قەرەباڵغەکاندا خێراتر بڵاو دەبێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی سوودان، نزیکەی نۆ هەزار کەس تووشی پەتاکە بوون و بەهۆیەوە 351 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ئاماری تووشبووان بە ڕێژەی 70% زیادی کردووە، ئەمە بەگوێرەی ئاماری نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: مەترسییەکی زۆر لە بڵاوبوونەوەی سەرتاسەری پەتایەکە لەسەرجەم شارەکانی "خەرتووم، گێدارف، جەزیرە، کەسالە، دەریای سوور لە ڕۆژهەڵاتی سوودان و سێنار و نیلی سپی" لە ناوەڕاستی وڵات هەیە، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرا.
هەنگاوەکانی داهاتوو: هەندێک هەڵمەتی خۆپارێزی لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی لە پارێزگای قەزارف دەستیپێکردووە، هەنگاوەکانی پاراستنی پاکوخاوێنی ژینگە و هەڵمەتی کوتان بۆ ڕێگریکردن بڵاوبوونەوەی پەتایەکە لە سەرتاسەری شار دەستپێدەکات، بەڵام کێشەی کەمی " ڤاکسین" و شێوازی وەرگرتنی ڤاکسینەکە، کە بە دوو قۆناغ بەکار دەهێنرێت، وادەکات ژمارەیەکی کەم لە دانیشتووان سوودمەند بن.
باکگراوند: بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شارەکە، بڕیاری داخستنی سەرجەم ڕێستۆرانت و کافتریاکانی دەکرد، ئەمەش وەک رێکارێک بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە. ئەمە لەبەرئەوەی ژمارەی تووشبووانی ئەم پەتایە لە شاری دویم بە بەراورد لە شارەکانی دیکە زیاترە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 16 خولەک لەمەوپێش
نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەزاران سەرباز ڕەوانەی ڕووسیا دەکات
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی سوێندی یاسایی دەخوات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە هێرشکردنە سەر خاکی یەکتر بەردەوامن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەزاران سەرباز ڕەوانەی ڕووسیا دەکات
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی سوێندی یاسایی دەخوات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە هێرشکردنە سەر خاکی یەکتر بەردەوامن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 27 بیری نەوتیی نوێی هەڵدەکەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵمەتێکی گەورە بۆ گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا و دوو تەرمی دیکە دەکرێت