
ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ
ئاڤا نیوز
ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ دوای دوو کاتژمێر لێكۆڵینەوە لەلایەن دادگای ئیستەنبووڵەوە، بە تۆمەتی" گەندەڵی" بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەکرەم ئیمامئۆغلو لەگەڵ 90 کەسی دیکە سەر بە جەهەپە لە دادگای ئیستەنبووڵ دادگایی کران. پرۆسەی دادگاییکردنەکە دوو کاتژمێری خایاند. ئیمامئۆغلو سەرجەم ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی، ڕەت کردووەتەوە. بەڵام داواکاری گشتیی داوای دەستگیرکردنی پێشکەش بە دادگا کرد و دادگاش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئیمامئۆغلو و 20 کەسی دیکە دەرکرد.
لەپاڵ ئەوەشدا: ئیمامئۆغلو، لەسەر "تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆر" بێتاوان دەرچوو، دادگا بە مەرجی "کۆنترۆڵکردنی دادوەری" بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەنێو دەستگیرکراوەکان، تونجای یڵماز و مورات ئۆلگون، عەلی نوح ئۆغلو هەن، ڕاوێژکار و بەرپرسانی دارایی و نزیکەکان و سەرۆکانی ڕێکخراوەکەی ئیمامئۆغلون. ئەوانیش بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵیکردن دەستگیرکراون.
باکگراوند: پێشتر ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستەنبووڵ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، کاندیدی جەهەپەیە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا؛ دوای ئەو ڕایگەیێنراوە، لە 18ی ئادار بەتۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەکەی، زانکۆی ئیستەنبووڵ بڕوانامەکەی ناوبراوی هەڵوەشاندەوە و هاوکات بەرەبەیانی 19ی ئادار لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئیمامئۆغڵو دەستبەسەرکرا.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
20 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: تاوەکو بارمتەکان ئازاد نەکەین جەنگ ڕاناگرین
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: حەماس ئامادەیە بۆ چەکدانان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی غازی سروشتی ئازەربایجان لەڕێگەی تورکیا بۆ سووریا دەستی پێکرد
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان لەگەڵ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس دۆخی غەززە تاوتوێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان لە بارەی پرۆسەی ئاشتییەوە: زۆر کەمی ماوە