ئاڤا نیوز
دوو هاووڵاتی کوردی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەهۆی مامەڵەی خراپی حەشدی شەعبی، کۆچ بۆ بەریتانیا دەکەن و وڵاتینامەی بەریتانیا وەردەگرن؛ چیرۆکەکەشیان دەنگدانەوە لەناو میدیای بەریتانیا دروست دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە ناشناڵ، چیرۆکی یەکێک لە هاووڵاتییە کوردەکان بەمشێوەیە؛ چەکدارانی داعش چەند سەر ئاژەڵێکی ئەو هاووڵاتییە دەدزن، بەڵام نەیوتووە لە کوێ بووە، کە بە ئەگەری زۆر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن. ئەو هاووڵاتییە کوردە، نازانێت چی بکات، دەچێت پەنا بۆ حەشدی شەعبی دەبات و داوایان لێدەکات فریای بکەون، چەکدارانی حەشدی شەعبیش وتویانە بابچین بۆ گوندەکەت، کە بەڕێکەوتوون بۆ گوندی هاووڵاتییەکە، لە ڕێگا دەکەونە ناو بۆسەیەکی داعشەکانەوە و سێ چەکداری حەشدی شەعبی دەکوژرێن.
دواتر چی ڕوویدا؟: چەکدارەکانی حەشدی شەعبی هاووڵاتییە کوردەکە دەگرن و دەیبەنەوە ماڵی خۆیان، دواتر زۆر لێی دەدەن و کەسووکاری کۆ دەکەنەوە و ئیهانەی هەموویان دەکەن و بە هاووڵاتییە کوردەکە دەڵێن، تۆ دەستت لەگەڵ داعش تێکەڵ کردووە و ئێمەت خستە بۆسەکەوە، هەر لەوێ دەستدرێژی گوللە لە دایکی هاووڵاتییە کوردەکە دەکەن و دەیکوژن.
لەلایەکی دیکە: چیرۆکی گەنجە کوردەکەی دیکەش، ڕۆژنامە بەریتانییەکە بەمجۆرە دەیگێڕێتەوە: ئەو گەنجە کوردە کە بەریتانیا وڵاتینامەی پێداوە، حەشدی شەعبی وتوویانە دەبێت بەزۆر بببیت بە حەشدی شەعبی و بێیت شەڕی داعش بکەیت، ئیدی گەنجە کوردەکە ڕەتیکردووەتەوە ئەو کارە بکات و هەڵاتووە لە دەستیان.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەو دوو ڕووداوە، هەردوو گەنجەکە ڕوودەکەنە بەریتانیا و لەوێ وڵاتینامەی بەریتانیا وەردەگرن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەم دوو گەنجە ناتوانن بگەڕێنەوە عێراق، داواشیان کردووە لە میدیاکان وێنە و ناو شتیان بڵاو نەکرێتەوە، بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر کەسووکاریان دروست نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت