
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، ڕێگە بە هیچ هاووڵاتییەک نادرێت تۆماری دەنگدانی بایۆمەتریی خۆی بۆ پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەددین بگوازێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە 25ـی 3، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەستیپێکرد و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت؛ هاوکات بڕیارە لەنێوان مانگی 10 بۆ 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دەنگدەر دەتوانێت تۆماری بایۆمەتریی خۆی لە ناوخۆی پارێزگا یاخود لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە بگوازێتەوە جگە لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەددین نەبێت. ئەمەش لەپێناو پاراستنی دیمۆگرافیای ئەم ناوچانە، بەڵام هەر دەنگدەرێک فۆرمی خۆراکی ماوەی پێش 9-12-2003 هەبێت، دەتوانێت تۆماری بایۆمەتریی خۆی بۆ ئەو چوار پارێزگایانە بگوازێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: غەلای داوا لە دەنگدەری نوێ کە لە دایکبووی ساڵی 2007ـن دەکات سەردانی نزیکترین ناوەندی تۆمارکردنی تۆماری بایۆمەتری بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان لەپێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا. جومانە غەلای دەشڵێت، دەنگدەرانی نوێ زیاترن لە ملیۆنێک دەنگدەر و بەم پێیەش کۆی گشتیی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە زیاترە لە 29 ملیۆن دەنگدەر.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەزار و 79 ناوەندی تۆمارکردن لە سەرتاسەری عێراق دەکرێت، پرۆسەکە بریتیە لە زیادکردنی ناوی نوێ، ڕاستکردنەوە، گۆڕانکاریکردن، لابردن، تۆمارکردنی ئاوارەکان و هێزە ئەمنییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیارییەکان لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئـێران و ئیسرائیل: بەشێک لە درۆنەکان لە عێراق ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون