
ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی دوای 28 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکرا تاوەکو کاتی دادگایی کردنەکەی.
چیرۆکی سەرەکی: 28 ڕۆژ لەمەوبەر هێزێکی ئەمنی سلێمانی لە سێ شوێنی جیاواز دەچنە سەر ماڵی سێ ڕۆژنامەنووس (بەشدار بازیانی، دانا ساڵح و نەبەز شێخانی) و هەرسێکیان دەستگیردەکەن، ڕۆژێک دواتر دووانیان بە کەفالەتی یەک ملیۆن دینار ئازادکران، ئەمڕۆش بەشدار بازیانی ئازادکرا.
لێدوانی فەرمی: بەشدار بازیانی دوای ئازادبوونی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "دەستمان بۆ هەندێک بابەتی هەستیار برد کە زیانی بە ئاسایشی نیشتمانی گەیاندووە، بە مەبەست نەبووە و نەمانزانیوە، داوای لێبووردن دەکەین."
لەلایەکی دیکە: کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان بە ئاڤای گوت، "بەشدار بازیانی بە کەفالەتی یەک میلۆن دینار ئازادکراوە، بڕی کەفالەتەکەی لەلایەن خانەوادەکەیەوە دابینکراوە، تاوەکو ڕۆژی دادگایی کردنەکەی."
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا دوای جەژن بەشدار بازیانی دادگایی دەکرێت لەسەر چەند کەیسێک، بەڵام هێشتا وادەی دانیشتنی دادگە و کەیسەکان ڕووننەکراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت