سەدر: بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم

شەیری بکە لە:
سەدر: بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە

ئاڤا نیوز

ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق  دەڵێت، " بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم ".

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە کاری سیاسی دوورکەوتەوە، ئێستا لە نووسینگەکەی خۆی لەپارێزگای نەجەف بەردەوام وەڵامی پرسیاری شوێنکەوتووان و لایەنگرانی لە "چوارچێوەی شەریعەت و یاسا" دەداتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک کە واژۆی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەی لەسەرە، لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی داهاتووی عێراق  دەڵێت: بەشداری هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم، چونکە ئێستا عێراق بەهۆی هەژموونی وڵاتانی زلهێز و  دەرەکیی بەسەر هەموو جومگەکانیدا دوا هەناسەی هەڵدەمژێ.

- با هەمووان بزانن تا گەندەڵی هەبێت، من بەشداری لە پرۆسەیەکی پەککەوتوو ناکەم کە تەنیا خەمی بەرژەوەندی تائیفی و نەتەوەیی و حیزبی بێت.

- چۆن پێشتر فەرمانی بەشداریکردنم لە دەنگدان پێکردن، ئەمڕۆش هەموو شوێنکەوتووان و لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە دەنگدان و خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکان قەدەغە دەکەم.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ