
کۆمەڵێک بەڵگەنامەی نهێنی سەربازی لەسەر شەقامەکانی لەندەن. وێنە؛ BBC
ئاڤا نیوز
هاندەری یانەیەکی تۆپی پێی بەریتانیا لە شەقامێکی لەندەن بەڵگەنامەی نهێنی سەربازی ئەو وڵاتە دەدۆزێتەوە، وەزارەتی بەرگری بەریتانیش دەڵێت، لێکۆڵینەوەی بەپەلە لەو ڕووداوە دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: هاندەرێکی یانەی نیوکاسڵ یونایتد بەناوی مایک گیبارد، لە ڕۆژی 16ـی ئادار چووە بۆ سەیری یارییەکی تۆپی پێ، بەڵام لە ڕێگایدا بۆ یاریگاکەدا هەندێک بەڵگەنامەی زۆر نهێنی سەربازی بەریتانیا دەدۆزێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاندەرێکی تۆپی پێ کۆمەڵێک بەڵگەنامەی سەربازی هەستیاری لەسەر شەقامێکی باکووری ئینگلتەرادا دۆزیەوە، بەپەلە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەڵگەنامە سەربازییەکان وردەکارییان سەبارەت بە پلەی سەربازەکان، ئیمەیڵەکانیان، شەفتەکانی کارکردنیان، تۆماری چەکەکانیان و تەنانەت چۆنێتی دەستگەیشتن بە زانیارییەکانی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیای تێدابووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەتی بەریتانیا، بەڵگەنامە هەستیارەکان دەبێ بسووتێنرێن، یان بکرێنە ناو ماددەی کیمیایی یان پارچە پارچە بکرێن، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا چەند جار بەڵگەنامە نهێنییەکانی بەریتانیا لە شوێنە گشتییەکان دۆزراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سلۆڤینیا هەناردەی چەک بۆ ئیسرائیل ڕادەگرێت