تورکیا هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سەرکۆنە دەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان سەرکۆنە دەکات

دیمەنی یەکێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێرشکردنە سەر لوبنان و پێشێلی ئاگربەست لە لایەن ئیسرائیلەوە سەرکۆنە کرد و پشتیووانی وڵاتەکەشی بۆ لوبنان ڕایگەیاند.

چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئیسرائیل ڕۆژی ڕابردوو بە بیانووی هێرشی مووشەکی بۆ سەر باکووری وڵاتەکەیان، دوای چوار مانگ لە ئاگربەست، هێرشی ئاسمانی کردە سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل جارێکی دیکە سەلماندی کە گوێ بە یاسای نێودەوڵەتی نادات و بەردەوامە لەسەر هەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

- پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی بەیەکەوە دژ بە هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ هەڵگیرساندنی جەنگێک لە ناوچەکە یەکگرتوو بن.

- هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان کە پێشێلکردنی بڕیاری ئاگربەستە، "سەرکۆنە  دەکەین و پشتیووانی وڵاتەکەشمان بۆ لوبنان دووپات دەکەینەوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای 27-11-2024 و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان، ئەوە یەکەمجار بوو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەیرووت ئەنجام بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: