داوای کاراکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای کاراکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

بەشێک لەئەندامانی پەرلەمانی عێراق داوای کاراکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمان دەکەن و سەرەتاش بە لێپرسینەوە لەچەند وەزیرێک دەسپێبکات.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 60 ڕۆژ دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بەهۆی بایکۆتی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی شیعە بەهۆی یاسای حەشدی شەعبییەوە پەکیکەوت، لەمانگی ڕەمەزانیش بەهۆی سەرقاڵبوونی بەشێک لەئەندامانییەوە بە عیبادەت کردن تەنیا سێ دانیشتن کرا.

 

لێدوانی فەرمی: جەواد یاساری، پەرلەمانتاری عێراق، ڕایگەیاند: وەک هەنگاوێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕۆڵی چاودێری و یاسادانان، دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان داواکاریەکانمان سەبارەت بە لێپرسینەوە لەو وەزیر و بەرپرسانەی ئەرکەکانیان بە باشی جێبەجێ نەکردووە کارادەکەینەوە و پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەکەین.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئینتیسار مالیکی، ئەندامی لیژنەی پلاندانان و جێبەجێکردنی ستراتیژی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی نەبوونی یاسای بودجە داوای لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەکات و دەڵێت " پێویستە بزانین پارەی دەوڵەت چۆن خەرج دەکرێت"

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: