
کەسێکی زیندانیکراو
ئاڤا نیوز
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە ژمارەیەک بەندکراو لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە ڕۆژانی پشووی جەژن لەگەڵ خانەوادە و کەس و کارییان لە ماڵەوە بەسەر ببەن.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە 52 بەندکراو لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان مۆڵەتییان پێدراوە کە ڕۆژانی چەژن و چەند ڕۆژێکی دیکە لەگەڵ خێزانەکانیان بەسەر ببەن.
- ئەو بەندکراوانەی مۆڵەتییان پێدراوە لەگەڵ خێزانەکانیان بەشداری جەژنی ڕەمەزان بکەن، لەسەر پارێزگاکان بەم شێوەیە دابەشبوونە:
- هەولێر 24 بەندکراو.
- سلێمانی 17 بەندکراو.
- دهۆک 11 بەندکراو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەندکراوانەی مۆڵەتییان پێدراوە، سزای قورسیان بەسەر سەپێندراوە، بەو مەرجە مۆڵەتییان پێدەدرێت کە زیاتر لە سێ لەسەر چواری ماوەی سزاکانیان تێپەڕاند بێت، پێویستە بەندکراو لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەت و چوونە ماڵەوە کەفیلی کەسی و ماددییان هەبێت، هاوکات لەو ماوەیەی مۆڵەتن ڕۆژانە لە نزیکترین بنکەی پۆلیسی ماڵەکەیدا پەنجەمۆر بکات، تەنیا سزادراوانی کوشتن و تیرۆر ناتوانن ئەو مۆڵەتە وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت