
دیمەنی باران بارین لە هەولێر- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەیە، ئەم دوو ڕۆژە باران بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دابەزن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی بەردەوام و بروسک، لە ئێوارەی ئەمڕۆ کەشەکە سەقامگیر دەبێت تەنیا لە دهۆک نەبێت، کاریگەری شەپۆلەکە تا درەنگانی شەو دەمێنێتەوە. ئینجا پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ دوو تا سێ پلە بەراورد بە دوێنێ دادەبەزێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی کەشناسی ئەوەیە سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، بەڵام تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت. پلەکانی گەرما دوو تا سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.
پێشبینییەکان بۆ پلەکانی گەرمای سبەی بەمجۆرەن:
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات