ڕێکخراوێکی ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ هیچ ئامانجێکی ڕاگەیێنراوی سەبارەت بە حەشدی شەعبی نییە
- جیهان
- 4 نیسان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ لۆگۆی حەشدی شەعبی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی ڕێکخراوێکی ئەمریکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هیچ "ئامانجێکی فەرمی ڕاگەیێنراو"ـی نییە کە سیاسەت یان ڕێبازی خۆی بەرامبەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراقدا دیاری بکات، سەرەڕای زیادبوونی ئەو فشارانەی کە دەیخاتە سەر حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
وێنە گەورەکە: فشارەکانی ئیدارەی ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق، چ بە تێکەڵکردن یان هەڵوەشاندنەوەیان بەردەوامە. بەڵام تاوەکو ئێستا ئامانجێکی ڕاگەیێنراوی سەبارەت بەو هێزانە نییە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بە گوێرەی ڕێکخراوی "Long War Journal"ـی ئەمریکی، ئیدارەی ئەمریکا گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر حکومەتەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەڵام ڕوونی نەکردووەتەوە کە بەتەواوی بەدوای چیدا دەگەڕێت لە ڕێگەی ئەم فشارەوە.
بابەتە ستراتیژییەكان: تێڕوانینەکانی ناو ئیدارەی ئەمریکا سێ بواری جیاواز لەخۆی دەگرێت، چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان، یەکخستنەوەیان بە تەواوی لەگەڵ هێزە ئەمنییە فەرمییەکان، یان هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیەکی سەربازی سەربەخۆ.
پێدراوە ڕاستییەکان: بەگوێرەی ڕێکخراوەکە، لە چەند مانگی ڕابردوودا، هەندێک لە لایەنەکانی حەشدی شەعبی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کردووە، ئەمەش هەڵوێستی ئیدارەی ترەمپی ئاڵۆزتر کردووە، بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی ئەو ناڕوونییەی لە سروشتی کارەکانی حەشدی شەعبی و پێکهاتەکەی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکاندا هەیە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: ڕاپۆرتەکە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای بەردەوامی فشارەکانی، ئیدارەی ئەمریکا هێشتا پلانێکی ڕوونی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسیە ئاڵۆزە، کە پرسیار لەسەر ئامانجە ڕاستەقینەکانی لە بەرامبەر دامەزراوەی حەشدی شەعبی دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی ئەمریکی 'ئێف-35' لەکاتی مەشق و ڕاهێنان تێکدەشکێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لاڤرۆڤ: ڕووسیا پشتیوانی کورد دەکات لە سووریا
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا وەستاندی فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە