
نیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەردانی کۆشکی سپی بکات.
وێنە گەورەکە: دوای دوو مانگ لە سەردانەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئەمریکا، جارێکی دیکە بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی کۆشکی سپی دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی سپی، نەتانیاهۆ سێ پرسی گرنگ لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ دەکات، یەکێک لەو پرسانەش پرسی لێدانە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی تاران بە ڕێگەی دیپلۆماسی.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: ماڵپەری ئەکسیۆس لە زاری چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت پرسی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، شەڕی غەززە و پرسی سەپاندنی باج لە بەرنامەی گفتوگۆکان بن.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە هەفتەی داهاتوو، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ناوچەکە بکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
باکگراوند: ڕۆژی 5-2-2025، دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ، لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە، بەم دیدارەش نەتانیاهۆ بووە یەکەم سەرکردەی بیانی لەلایەن ترەمپەوە پێشوازی لێبکرێت لە دوای دەستبەکاربوونی.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو ژێردەریایی ئەتۆمیمان لە نزیک ڕووسیا جێگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- جیهان
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین سزا دەدات
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای زیاتر بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت