
ساتی ڕاوکردنی ماسییەکی گەورە لەلایەن دوو ڕاوچییەوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ماوەی قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی و ناوچە قەدەغەکراوەکان ئاشکرا دەکات و دووپاتی دەکاتەوە هەر کەسێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پاراستنی سامانی ماسی، ساڵانە ماوەیەک بۆ قەدەغەکردنی ڕاوکردنی ماسی دادەنرێت، کە لەو ماوەیەدا ماسییەکان دەست بە زاوزێ و دانانی گەرا دەکەن.
لێدوانی فەرمی: مەهدی سەهر جبووری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی سامانە ئاژەڵییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاری دا بە قەدەغەکردنی ڕاوکردنی ماسی لە سەرجەم ڕووبەڕە ئاوەکانی "هۆرەکان، دەریاچە و ڕووبارەکان".
شێوازی جێبەجێکردن: بڕیارەکە لە 15ـی شوباتەوە دەستیپێکردووە و تا 15ـی نیسان لە پارێزگاکانی باشوور بەردەوام دەبێت، تا 1ـی ئایار لە ناوچەکانی ناوەڕاست و تا 1ـی تەمموز لە ناوچەکانی کەرکووک و نەینەوا بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی بریکارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، هەر کەسێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان 2025-03-10، چووەتە بواری جێبەجێکردن و تا 2025-06-20، بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات