
دوو کارمەندی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر لەکاتی چاندنی گوڵ
ئاڤا نیوز
پرۆژەی چاندنی گوڵ لە بەشێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر دەستپێکردووە و هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی ڕازاندنەوەی شەقامەکان و جوانترکردنی سیمای شار و پاراستنی ژینگە، ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەڵمەتێکی چاندنی گوڵی لە شەقام و دوورگە ناوەندییەکان دەستپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی نوێی چاندن، لە شەقام و دوورگە ناوەندیەکانی شاری هەولێر هەڵمەتی چاندنی زیاتر لە سێ هەزار و 500 گوڵ لە جۆری (ڕۆز، ئەشرەفی، پەتۆنیا) دەستیپێکرد، هەڵمەتەکانیشمان بەردەوام دەبێت لە پێناو ڕازاندنەوە و جوانکردنی شەقامەکان و زیاد کردنی ڕێژەی سەوزایی.
زانیاریی زیاتر: ڕێبین ئەحمەد، دەڵێت، هەموو ئەو گوڵ و نەمامانە بەرهەمی نەمامگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی شاری هەولێرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتەکە شەقامی 60 مەتری و شەقامی بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکان دەگرێتەوە و بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات