ئێران لە ڕێگەی وڵاتێکەوە دانووستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 نیسان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ڕەزامەندی هەردوولایەنی ئێرانی و ئەمریکی بۆ دانووستان، بڕیارە ئێران لەڕێگەی ناوبژیوانێکەوە ئامادەیی دانووستانەکان بێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ڕایگەیاند،'' عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێگەی ناوبژیوانێکەوە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری باڵای ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتووێژ دەکات''.
ئەمەش بزانە: ئەم پشتڕاستکردنەوەیە لە کاتێکدایە، عێراقچی ئاماژەیی بەوەکردووە، ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە دانووستانی "ئاستی باڵای ناڕاستەوخۆ" لە عومان ئەنجام دەدەن.
زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکردووە، ''هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی ڕێککەوتن باشترە لە هەر هەڵبژاردەیەکی دیکە، چونکە ئێستا چوونەتە قۆناغێکی زۆر هەستیار و مەترسیدار''.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە 12ـی 4ی 2025، لە ئاستی باڵا دیدار و دانووستانی ناڕاستەخۆی شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا لە عومان دەست پێدەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەیان هاووڵاتی کوردستان لە تایلەند گیریان خواردووە و ناتوانن بگەڕێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران: تاران چۆڵ بکەن هێرش دەکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران لەژێر کۆنتڕۆڵمانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان دوای پزیشکییان پەیوەندی بە پووتینەوە دەکات