
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پشووێکی باشم وەرگرت و ئێستاش کاتی کاردنە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر بەشداریی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بکات، دەبێت گەرەنتی "هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد" بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری گەڕانەوەی بۆ عێراق و خواستی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و چەند بابەتێکی دیکە دەخاتەڕوو.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند: لە دوای تەواوبوونی ماوەی بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکەم، بڕیارم دا عێراق جێبهێڵم و ئەم بڕیارە هۆکار و پاڵنەری خۆی هەبوو لەسەر ئاستی کەسیی، زۆر پێویستم بە پشوویەک بوو دوای ئەم ماوە درێژە لە کارکردن.
- بەردەوام چاودێریی دۆخەکەم کردووە و هەڵسەنگاندنم بۆ کردووە، دواتر گۆڕانکارییە هەرێمییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهانی عەرەبی زیاتر هانیدام جارێکی دیکە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەست بە کارکردن بکەمەوە.
- قسەکردن لەبارەی بەشداریم لە هەڵبژاردنەکان و دروستکردنی هاوپەیمانێتی بۆ کاتی گونجاو هەڵدەگرین، بژاردەی جۆراوجۆرمان لەبەردەستدایە.
- لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ ئەو هێز و لایەنانەی کە دیدگایان لەگەڵ ئێمە یەکدەگرێتەوە و ئەم بابەتە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوە و گفتوگۆدایە.
- ئەگەر بڕیارماندا بەشداری هەڵبژاردن بکەین، پێویستە گەرەنتی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت، هەموو لایەنەکانیش بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لەئەستۆ بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات