گەنجێک لە هەولێر 700 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامی هەیە
- کوردستان
- 10 نیسان

ئەو گەنجەی پارەکەی دۆزیوەتەوە
ئاڤا نیوز
گەنجێک لە هەولێر چەند مانگێکە بڕێکی زۆر پارەی دۆزیوەتەوە و ئێستا لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکات کێ خاوەنییەتی پەیوەندی پێوە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: شەش مانگ پێش ئێستا گەنجێکی شاری هەولێر بە ناوی موبین لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر دوای ئەوەی لە ماڵەوە دێتە دەرەوە عەلاگەیەک لە بەردەم ماڵەوەیان دەدۆزێتەوە، کە بڕێکی زۆر دۆلاری ئەمریکی تێدایە کە وەک خۆی دەڵێت، نزیکەی 600 بۆ 700 هەزار دۆلارە.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی موبین پارەکە هەڵدەگرێتەوە، بۆ دڵنیابوونەوەی لەوەی پارەکە تەزویرە یاخود نا، پارەکە دەباتە نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو، دواتر دەردەکەوێت پارەکە تەزویر نییە و ئەسڵییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: موبین، دواتر لە ڕێگەی هاوڕێ، خزم و بڵنگۆی مزگەوتەکانەوە بانگەواز و ئاگاداری بڵاو دەکاتەوە، بەهیوای ئەوەی خاوەنی پارەکە پەیوەندی پێوە بکات، بەڵام وا بۆ ماوەی شەش مانگ دەچێت هیچ کەسێک پەیوەندی پێوە نەکردووە و بڵێت: پارەکە هی ئەوە.
لێدوانی فەرمی: موبین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، تا ئێستا یەک سەنتی لە پارەکە نەخواردووە و تا ئەو کاتەی دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، ئامادە نییە هیچ بڕێک لەو پارەیە خەرج بکات.
چی ڕوویدا: دوای نائومێدبوونی لە دۆزینەوەی خاوەنی پارەکە؛ گەنجەکە پەیوەندی بە عوبێد بەشار، پەیامنێری ئاڤاوە دەکات تاوەکوو لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا هەواڵی دۆزینەوەی پارەکە بڵاوبکرێتەوە، بەهیوای ئەوەی لەو ڕێگەیەوە خاوەنی پارەکە بدۆزنەوە.
لەلایەکی دیکە: مامۆستا موتەڵیب خەسرۆ عومەر، ئیمام و خەتیبی مزگەوتی شەهید نەجمەدین لە هەولێر دەڵێت: لە ڕووی شەرعیشەوە هەتا ساڵێک دەبێت موبین بانگەواز بکات بۆ پارەکە، ئەگەر کەس نەبوو، ئەوا خۆی ئازادە چی لێ دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟