فوئاد حوسێن: هیوادارین دانووستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران سەقامگیریی ناوچەکەی لێبکەوێتەوە
- عێراق
- 12 نیسان

فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە دانووستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و دەڵێت، "هیوادارین دەرئەنجامەکانی سەقامگیری ناوچەکەی لێبکەوێتەوە."
وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 12-4-2025، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران لە عومان کۆببنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەمیانی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا، فوئاد حوسێن، لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی ئێرانی بەشدار لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتالیا کۆبووەوە.
زانیاریی زیاتر: "هەردوولا باسیان لە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە بەتایبەتی لە سووریا و لوبنان و یەمەن کردووە و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی وڵاتەکەی لە دانووستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی ناوچەکە."
لەلایەکی دیکەوە: جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بانگهێشتی فەرمی وەزیری دەرەوەی عێراقی کرد بۆ بەشداریکردن له کۆڕبهندی وتووێژی تاران که بڕیاره له 16 تا 19-6-2025 به ڕێوه بچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت