وزیری کاری لوبنان: ڕووداوەکانی سووریا هۆکاری پەککەوتنی هێڵی نەوتی کەرکووک-تەڕابلووس بووە
- عێراق
- 12 نیسان

بۆریەکی گواستنەوەی نەوت، وێنە:
ئاڤا نیوز
وزیری کاری لوبنان دەڵێت، ڕووداوەکانی 14 ساڵی ڕابردووی سووریا هۆکاربوون کە نەتوانن هێڵی نەوتی عێراق - لوبنان (کەرکووک-تەڕابلوس) کارابکەنەوە، جەختیش دەکاتەوە کە بەغدا و بەیرووت بە ئاڕاستەی کارکردن لەسەر پڕۆژە هاوبەشەکان هەنگاو دەنێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێڵی نەوتی عێراق - لوبنان (کەرکووک-تەڕابلووس) بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لەڕێگەی هێڵی حەیفای فەڵەستین یان ڕاستەوخۆ لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوەوە کارا بووە، بەڵام لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، سووریا وەک پاڵپشتییەک بۆ ئێران هەناردەی نەوتی بەو هێڵەدا ڕاگرت، بەهۆی شەڕی ناوخۆی سووریاش ماوەی ڕابردوو کاراکردنەوەی هێڵەکە وەک مەحاڵ ناودەبرا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەیدەر، وزیری کاری لوبنان ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا پتەو و بەهێزن و حکومەتی لوبنانیش کار دەکات بەمەبەستی ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی عێراقی، داواش دەکەن وەبەرهێنانی بیانیی لە لوبنان زیاد بکرێت.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی محەممەد حەیدەر، وزیری کاری لوبنان:
- جۆزیف عۆن، سەرۆکی لوبنان پلانی هەیە سەردانی وڵاتانی عەرەبی بکات، عێراقیش لەپێشینەی سەردانەکانی دەبێت.
- ڕووداوەکانی ناوخۆی لوبنان و ناوچەکە، کاریگەرییان لەسەر پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و بەیروت هەبووە، ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی کاراکردنەوەی هێڵی نەوتی کەرکووک-تەڕابلووس بووە چونکە پێویستە بە سووریادا تێپەڕببێت، ئەوەش وایکردووە جێبەجێکردنی دوابکەوێت.
- ئیسرائیل پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەبووە، ئێمەش وەک لوبنان پابەندین بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەرفەت بە چارەسەری دیپلۆماسی دەدەین
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی هەماهەنگی لەگەڵ ئوردن و کوەیت و تورکیا دەکات