بەهۆی کەمی کارەباوە کێشە بۆ جووتیارانی گوندی باغەمرە شەهاب لە دارەتوو دروستدەبێت
- کوردستان
- 13 نیسان
ئاڤا نیوز
جوتیارانی گوندی باغەمرە شەهاب لە ناحیەی دارەتوو لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی کەمی کارەبای نیشتمانییەوە ناتوانن لەسەر زەوییەکانیان بەروبوومی کشتوکاڵی بچێنن و ناشتوانن ئەو ئاوەی بۆ زەوییەکانیان پێویستە لە ڕێگەی بیرەکانەوە دابینی بکەن.
زانیاریی زیاتر: مام جەمال، جووتیارێکی گوندەکەیە و لەباوانیەوە پیشەی جووتیاری بۆ ماوەتەوە، هەموو تەمەنی بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکانی تەرخان کردووە، بەڵام کەمی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی دەست و قاچی مام جەمالی بەستۆتەوە و ناتوانێت ئاو لە بیرەکەیەوە بۆ زەوییە وشکەکەی بهێنێت.
هۆکارە زانراوەکان: فراوانبوونی ناحیەی دارەتوو فشاری زۆری خستۆتە سەر کارەبای ناوچەکە، هەر بۆیە ناتواندرێ پێویستی جووتیاران لە کارەبا پڕبکرێتەوە، بەڵام بە قسەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای ناحیەی دارەتوو، لەم هاوینە جووتیارەکانی گوندی باغەمرە شەهاب کێشەی کارەبایان نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: لە گوندی باغەمرە شەهاب 16 بیری ئاو بە کارەبای نیشتمانی کار دەکەن و سەرچاوەی دابینکردنی نزیکەی 1000 دۆنم زەوین، هاوکات بژێوی زیاتر لە 200 جووتیار و کرێکاری لەسەرە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دوای نزیکی پێنج ساڵ لە کێشە و گرفتی کەمی کارەبای نیشتمانی لە زەویە کشتوکاڵییەکانی گوندی باغەمرە شەهاب، وا بڕیارە لەم هاوینە بە بڕی 470 ملیۆن دینار هێڵێکی دیکەی کارەبا بۆ بیرەکان ڕابکێشرێت و، لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەی ڕووناکیش ئەو کێشەیەی جووتیارەکان بۆ هەمیشە چارەسەر دەبێت و 24 کاتژمێر ئاو دەگات بە زەوییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت