پارێزگاری هەولێر داوا لە خەڵک دەکات دژی هێرشەکانی ئێران لەبەردەم یوئێن خۆپیشاندان بکەن
- هەواڵ
- 16 کانوونی دووەم

ئاڤا دیجیتاڵ
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر داوا لە هاونیشمانییان دەکات بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر، ئەمڕۆ لە بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان بهشداری خۆپێشاندانێکی فراوان بکەن.
بۆچی گرنگە؟ درەنگانی دوێنێ شەو بە مووشەکی بالیستی چەند ناوچەیەکی هەولێر بۆردوومان کرا و ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی لەئەستۆ گرت. لهپێناو ئیدانهکردنی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبەر ئەمە پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات بچنە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان و بەشداری خۆپێشاندانەکان بکەن.
لێدوانە فەرمییەکان: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووکەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "لهپێناو ئیدانهکردن و شهرمهزارکردنی ئهو هێرشه ناڕهوایهی دوێنێ شهو بۆ سهر ههولێری ههمیشه سهربهرز و کردهوه تیرۆریستیهکانی پێشووتریش، خۆپیشاندان دەکەین".
"ئهمڕۆ سێشەممە 16-1-2024، ژمارهیهک هاووڵاتیی شارهکهمان داوای مۆڵهتی خۆپیشاندانیان لێ کردووین". ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وای نووسیوە. بڕیارە خۆپێشاندانەکە کاتژمێر 10:30ـی پێشنیوەڕۆ لهبهردهم بارهگای نهتهوەیهکگرتووهکان لە هەولێر ئەنجام بدرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرۆک بارزانی لەسەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە پەیامێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە و گوتی: ئیتر دانەبخۆداگرتنمان سنووری هەیە، دەتوانن بمانکوژن بەڵام دڵنیابن ناتوانن ئیرادەمان لێ بستینن.
سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێر، هاتە دەنگ و لە پەیامێكیدا گوتی: جارێكی دیکە هەولێری سەربەرز كرایەوە ئامانجی هێرشی مووشەكی سوپای پاسدارانی ئێران، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەم لەسەر ئەو ستەمكارییەی بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان دەكرێت، بێنە دەنگ.
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانەوە دەڵێت: دەبێت چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێگەی دانووستانەوە بێت نەك هێرشی سەربازی.
ستیڤن چارڵز هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە "ئێکس" گوتی: بەتووندی ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەین.
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "ئەمریکا بەتووندی ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران دەکات، لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە هێرشانە سەقامگیریی عێراق تێکدەدەن".
كاسی بوونكا، باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق لەسەر هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەڵێت: "ئەوەی ئێران ئەنجامیدا، كردەوەیەكی شەرمنانە بوو و بەتووندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەین".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی هێرشە دوژمنکارییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکات و دەڵێت: ئەم هێرشە سووکایەتیکردنە بە دراوسێیەتیی باش و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. جەختیش دەکاتەوە لەوە دەکاتەوە کە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار دەکەن.
زانیاریی زیاتر: شەوی دووشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیێنراوێكی بەپەلەدا باسی لەوە کرد: چوار هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدا و ڕەوشی تەندروستیی بریندارانیش ناجێگیرە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ژمارەی شەهیدەكانی هەولێر بەرزبوونەوە، بەوهۆیەی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر تەرمی منداڵێك لە شوێنی بۆردوومانەکە دۆزرایەوە کە تەمەنی تەنیا ساڵ و نیوێکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی دووشەممە سوپای پاسداران ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی هەولێر ڕاگەیاند و گوتی: "هێرشەکان بە مووشەکی بالیستی ئەنجامدراون و ئەمە وەڵامێکە بۆ هێرشی ئەم دواییەی سەر وڵاتەکەمان".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار