
لۆگۆی دەزگای هەواڵگری عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق داوا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات "بەخێرایی" هەموو دەستگیرکراوە عێراقییەکان ڕادەستی بەغدا بکاتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە هەسەدە جووڵەی داعشی لە سووریا سنووردار کردووە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە هەشت ساڵە کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق ڕاگەیێنراوە، بەڵام تائێستا مەترسی سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوەکە هەیە بەتایبەتیش کە شانە نوستووەکانی داعش ناوەناوە هێرش دەکەنە سەر هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان.
لێدوانی فەرمی: عەبدولکەریم عەبدفازڵ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت، هەسەدە لە سووریا ڕێگری لە جووڵەی داعش کردووە و وای کردووە ڕێکخراوەکە نائومێد ببێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەسەدە بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت و بەخێرایی هەموو دەستگیر کراوە عێراقییەکان کە ئێستای لەلای زیندانین، ڕادەستی حکومەتی عێراقییان بکاتەوە.
بەشێک لە پەیامی عەبدولکەریم عەبدفازڵ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق:-
- هۆشداریی دەدەین لەوەی داعش هێرش بکاتەسەر کەمپی هۆل و هەزاران تیرۆرست ئازاد بکرێن، چاوەڕێ دەکەین هەسەدە بەخێرایی هەنگاو بنێت و زیندانیکراوە عێراقییەکان ڕادەستی بەغدا بکاتەوە.
- کوژرانی سەرکردە و فەرماندەکانی داعش لە ئاستی جیهاندا، بە هەوڵ و دزەکردنی دەزگای هەواڵگری عێراق بووە بۆ ناو ڕێکخستنەکانی ئەو ڕێکخراوە.
- هەڕەشەکانی داعش، حیزبی بەعس و ئەوانەی دژایەتی عێراق دەکەن لە ئاستی میدیاییدایە و لە ئاستی شەقام و کۆمەڵایەتیدا هیچ کاریگەرییەکیان نییە، لە ماوەی ڕابردووشدا 505 کەس بەتۆمەتی تیرۆر و 145 کەسی دیکەش بەتۆمەتی ئەندامیەتی حیزبی بەعس دەستگیرکراون.
- هەشت هەزار زانیاریی پێشوەختمان بە لایەنەکان داوە کە هۆکار بوون بۆ ڕێگریی لە کردەوەی تیرۆریستی، گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر و هەراسانکردنی ئەلیکترۆنیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زانیاریی نوێ لەبارەی بازرگانێکی کورد ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین لە عێراق کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هۆشداری توند لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای حەشدی شەعبی بە عێراق دەدات
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق لەسەر چەند پرۆژەیاسایەکی گرنگ کۆدەبێتەوە