سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات

ئاڤا نیوز

دوای بردنەوەی یانەی دهۆک لە یانەی قادسییەی کوەیتی و بوون بە پاڵەوانی جامی کەنداو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە یاریزانان و خەڵکی دهۆک و کوردستان دەکات.

وێنە گەورەکە: ئەمشەو کاتژمێر 07:00 بە کاتی کوردستان لە یاریگەی نێودەوڵەتیی یانەی دهۆک یاریی کۆتایی جامی کەنداو لە نێوان هەردوو یانەی دهۆکی کوردستانی و قادسیەی کوەیتی بەڕێوەچوو. یانەی دهۆک یارییەکەی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو.

پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند: پیرۆزبایی گەرم لە یاریزانان و خەڵکی پارێزگای دهۆک و هەرێمی کوردستان بە گشتی دەکەم، بەهۆی بەدەستهێنانی جامی کەنداو.

- ئەو سەرکەوتنە گەورەیە جێی شانازی هەمووانە و هیوای سەرکەوتن بۆ گشت یانە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان دەخوازم.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جامی کەنداو پێشکەشی یانەی دهۆک کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ